عه‌مار حه‌کیم داوا له بافڵ تاڵه‌بانی ده‌کات ڕۆڵ ببینێت له پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاندێكی هاوپه‌یمانی چاكسازی و بنیاتنان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ بوووه‌وه و سه‌رۆكی شانده‌كه‌ش داوای له بافڵ تاڵه‌بانی كرد له به‌غدا بمێنێته‌وه و ڕۆڵ ببینێت له پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراقدا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌که‌می 2018 شاندێكی هاوپه‌یمانی چاكسازی و بنیاتنان به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌مار حه‌كیم سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی كوڕی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی كرد و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌مار حه‌كیم داوای له بافڵ تاڵه‌بانی كرد که "له به‌غدا بمێنێته‌وه و ڕۆڵ ببینێت له پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراقدا".
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا عه‌مار حه‌كیم سوپاسی بافڵ تاڵه‌بانی کرد له له ڕابردوودا ڕۆڵی گرنگی بینی له ڕه‌وینه‌وه‌ی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له به‌رامبه‌ردا بافڵ تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند: "داوای له لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێم کردوووه وه‌ک یه‌ک تیم له به‌غدا کار بکه‌ین و به پڕۆژه‌یێکی هاوبه‌شه‌وه شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانمان بکه‌ین".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران