گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی کوردانی ئێزدی دۆزرایه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی کوردانی ئێزدی له باشووری شاری ته‌له‌عفه‌ر له پارێزگای نه‌ینه‌وا دۆزرایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ له گوندی که‌سر مه‌حره‌ب له باشووری ته‌له‌عفه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه که ته‌رمی 18 هاووڵاتی کوردی ئێزدی تێدا بوو.
ئه‌و 18 هاووڵاتییه خه‌ڵکی گوندی کۆجۆی ئێزدینشین بوون و له‌لایه‌ن چه‌کدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه شه‌هید کراون.
شایانی باسه؛ دوای هێرش و داگیرکاریی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، چه‌کدارانی ئه‌و ڕێکخراوه تیرۆریستییه هه‌زاران هاووڵاتیی کوردی ئێزدییان ڕفاند و شه‌هید کرد.
له مانگی 6ی 2014 نزیکه‌ی دوو هه‌زار چه‌کداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش له سووریاوه دزه‌یان کرده ناو خاکی عێراق و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکدا هه‌ره‌سیان به سوپای عێراق هێنا و زۆربه‌ی ناوچه‌کانی پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا، دیاله، سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نباریان داگیر کرد.
سه‌رچاوه: باسنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران