کۆچه‌ر بیرکار بانگهێشتی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت و دکتۆرای فه‌خری پێده‌به‌خشرێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له له‌نده‌ن به به‌شداریی ژماره‌یێک که‌سایه‌تیی ئه‌کادیمی کوردستان ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له براوه‌ی خه‌ڵاتی فیڵدز به‌ڕێوه چوو و به‌شداربووان ده‌ڵێن که ده‌یانه‌وێ ڕایه‌ڵه‌یێک له نێوان زانکۆکانی کوردستان و به‌ریتانیا دروست بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانکۆکانی کوردستان به‌رز ببێته‌وه.
د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بانگهێشتی کۆچه‌ر بیرکاریان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکات و دکتۆرای فه‌خری پێبه‌خشن.
کۆچه‌ر بیرکاریش ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له داهاتوودا هه‌وڵ ده‌دات سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکات بۆ ئه‌وه‌ی بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکه‌ن له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانستی زانکۆکانی کوردستان.
شایانی باسه؛ ڕۆژی 1-8-2018 له ڕیۆدی جانیرۆ له به‌رازیل مه‌راسیمی خه‌ڵاتی فیڵدزی بواری بیرکاری به‌ڕێوه چوو و چوار که‌س خه‌ڵاته‌که‌یان برده‌وه که یه‌کێکیان کۆچه‌ر بیرکار پڕۆفیسۆری بواری بیرکاری خه‌ڵکی مه‌ریوان بوو که دوای به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌که کۆچه‌ر گوتی "هیوادارم ئه‌و هه‌واڵه خه‌نده بخاته سه‌ر لێوی 40 ملیۆن کورد له جیهاندا."
کۆچه‌ر بیرکار له ساڵی 2000ه‌وه وه‌ک په‌نابه‌رێک چوووه‌ته به‌ریتانیا و ئێستا له زانکۆی که‌مبریجی ئه‌و وڵاته مامۆستایه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران