خبر 2018-10-14 08:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان: ئەگەر دیسان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا هەدەپە بیباتەوە شارەوانەکان لەکار لادەدەین

بەشی تورکیا- سەرکۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاشکرا وتوویەتی ئەگەر لە هەڵبژاردنی ئەو جارەشدا نوێنەرانی هەدەپە ببنەوە بە سەرۆکی شارەوانی ئەوا لە کار لایان دەبەین و سەرپەرەشتیاری نوێ دەستنیشان دەکەینەوە بۆ ئەو پۆستانە.

کوردپرێس:

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا تیشکی خستۆتە سەر هەڵبژاردنی شارەوانەکان کە ساڵی 2019 بەڕێوە دەچێت و وتوویەتی ئەو شارەوانییانەی لە ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا سەرپەرشتیاریان بۆ دانراوە ئەگەر ئەمجارەش بە هەڵبژاردن کەوتەوە دەست هەدەپە ئەوا شارەوانەکان دوور دەخەینەوە و سەرپەرشتیاریان بۆ دەستنیشان دەکەینەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو کەسانەی ئێستا وەکوو سەرپەرشتیار بۆ شارەوانی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەستنیشان کراون لە هەلومەرجێکی هەرەدژواردا کار دەکەن و پێش ئەوەی ئەوان بچنە ئەو پۆستەوە ناوچەکە کرابوو بە وێرانە بەڵام ئێستا بە تەواوەتی ئاوەدان کراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.