شاندێكى سعوودیه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی خاشقچی گه‌یشته تورکیا
به‌شی تورکیا- بۆ لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوی بێسه‌رشوێنبوونی جه‌مال خاشقچی له کونسووڵخانه‌ی سعوودیه له ئه‌سته‌نبۆڵ، شاندێکی ئه‌و وڵاته گه‌یشته تورکیا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیاره شاندی سعوودیه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا کۆ ببنه‌وه و ئه‌مه له کاتێکدایه لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتیی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ستی پێکردوووه له‌باره‌ی بێسه‌روشوێنبوونی خاشقچی.
پێشتر ئیبراهیم کاڵن وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا رایگه‌یاندبوو که ئه‌نقه‌ره پێشنیارێکی سعوودیه‌ى قبووڵ کردوووه بۆ پێکهێنانی گرووپێکی کاری هاوبه‌ش بۆ لێکۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی خاشقچی.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران