داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ زیاتر له 800 ملیۆن دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌شی گۆشه‌ی ئابووری ژووری توێژینه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرای كرد که داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ زیاتر له 800 ملیۆن دۆلار به‌رز بۆته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌شی گۆشه‌ی ئابووری ژووری توێژینه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆته‌وه که تێیدا هاتوووه هه‌رێمی كوردستان له مانگی ئه‌یلوولدا (12.370.000) دوانزه ملیۆن و سێ سه‌د و حه‌فتا هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕه‌وانه‌ی به‌نده‌ری جیهان كردوووه.
ژووره‌كه ئاشكراشی كرد كه به‌پێی چارتی نه‌وتی برێنت بۆ مانگی سێپته‌مبه‌ر 77 دۆلار ڕاگه‌یێندراوه و ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌وته‌كه‌ی به 8 دۆلار كه‌متر بفرۆشێت ده‌کاته 69 دۆلار.
له ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه که داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ مانگی ئهیلوول (853.530.000) هه‌شت سه‌د و په‌نجا و سێ ملیۆن و پێنج سه‌د و سی هه‌زار دۆلاره که ئه‌و ڕێژه‌یه له چاو مانگی ڕابردوو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران