ئه‌مه‌ریکا پێنج هێلیکۆپته‌ر به عێراق ده‌فرۆشێت
به‌شی جیهان- وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا (پنتاگۆن) ڕای‌گه‌یاند که واشنتۆن ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه له‌سه‌ر فرۆشتنی پێنج هێلیکۆپته‌ر به عێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پنتاگۆن له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه که پێنج فڕۆکه‌که له جۆرێ (بێڵ- 407) و چه‌کی (ڕه‌شاش) و هه‌روه‌ها سیسته‌می په‌یوه‌ندی نوێی تێدایه و ئه‌و گرێبه‌سته‌ش ده‌بێته هۆی په‌ره‌پێدانی چالاکییه‌کانی هێزه عێراقییه‌کان له جه‌نگی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و به‌هێزکردنی ژێرخانی به‌رگری.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه ئه‌و پێنج فڕۆکه‌یه له چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستێکدا به عێراق فرۆشراوه که به‌هاکه‌ی ده‌گاته (82) ملیۆن دۆلار.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران