خبر 2018-10-05 12:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

له‌ رووسیا فڕۆكه‌یێكی جەنگی كه‌وته‌ خواره‌وه‌

بەشی جیهان- له ‌نزیک مۆسكۆ پایته‌ختی رووسیا فڕۆكه‌یێكی جه‌نگی له‌ جۆری میگ-٢٩ كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

کوردپرێس: ئاژانسی هه‌واڵی تاس-ی رووسیی، به‌ پشتبه‌ستن به‌ كاربه‌ده‌ستانی حكوومیی، هه‌واڵی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یێكی سه‌ربازیی له‌ جۆری میگ-29 له‌ نزیک مۆسكۆ بڵاو كرده‌وه‌.

ئاژانسه‌كه‌ راشیگەیاندووە كه‌ دوو فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌كه‌ توانیویانه‌ له ‌رێگه‌ی سیستمی خۆ هه‌ڵدانه‌وه‌، خۆیان رزگار بكه‌ن.

فڕۆكه‌ی جۆری میگ-٢٩، كه‌ له‌ سه‌رده‌می یه‌كێتیی سۆڤێتدا ده‌ست به‌ به‌رهه‌مهێنانی كراوه‌، به‌ تواناكانی بۆ ئه‌نجامدانی مانۆڕه‌ ناوازه‌كانی به‌ناوبانگه‌. فڕۆكه‌كه‌ هێزی سه‌ره‌كیی په‌لامارده‌ری هێزی ئاسمانیی رووسیی پێک ده‌هێنێت و توانای هه‌ڵگرتنی شه‌ش بۆمبی ناوه‌كیی هه‌یه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.