حه‌سه‌ن ڕۆحانى پیرۆزبایى له به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات
به‌شی ئێران/ کوردی- حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک كۆماری ئێران په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری نوێی عێراق كرد كه له په‌یامه‌كه‌دا داوایێكی خستوووه‌ته به‌رده‌می.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆک كۆمارى ئێران له په‌یامه‌كه‌ی بۆ به‌رهه‌م ساڵح سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی پیرۆزبایی داوای كردوووه كه كار بكات بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران و له خزمه‌تى هه‌ر دوو وڵات‌دا بێت.
له‌و په‌یامه‌دا سه‌رکۆماری ئێران هیواداره به‌رهه‌م ساڵح له ئه‌ركه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بێت و ئاشتى و پێشكه‌وتن بۆ گه‌لانى عێراق به‌دیبێت.
شایانی باسه؛ د. به‌رهه‌م سه‌رۆک كۆمارى عێراق ڕۆژی ٢ی ١٠ی ٢٠١٨ به ده‌نگى ٢١٩ ئه‌ندامى په‌رله‌مان به سه‌رۆک كۆمارى عێراق هه‌ڵبژێردرا.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران