سه‌رکۆماری عێراق: به توندی ته‌قینه‌وه‌كانی شاری که‌رکووک سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک كۆماری نوێی عێراق ڕای‌گه‌یاند که "به توندی" سه‌ركۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی شاری که‌رکووک ده‌كات كه دره‌نگانی شه‌وی چوارشه‌ممه ڕوویان دا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. به‌رهه‌م ساڵح له توویتێكدا له ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ره‌وه بڵاوی كرده‌وه که "به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه تاوانكارییانه ده‌كه‌ین كه پارێزگای كه‌ركووكیان هه‌ژاند".
ناوبراو وتوویه‌تی: "داوا له هێزه‌كانی ئاسایشی که‌رکووک ده‌كه‌ین پارێزگاری له گیانی هاووڵاتییان بكه‌ن".
دره‌نگانی شه‌وی چوارشه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و بۆمبی چێنراوه‌وه شاری كه‌ركووكیان هه‌ژاند.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران