سه‌رکرده سیاسییه‌کانی عێراق پیرۆزبایى له سه‌رۆک كۆمارى نوێ ده‌كه‌ن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده سیاسییه‌کانی عێراق پیرۆزبایی‌یان ئاڕاسته‌ی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق كرد به بۆنه‌ى به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌ڵبژاردنى به سه‌رۆک كۆمار.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ریه‌ک له هادی عامری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی فه‌تح، نووری مالیکی سه‌رۆکی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، عه‌مار حه‌کیم سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی و موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی سائیروون پیرۆزبایی‌یان له د. به‌رهه‌م ساڵح کرد به بۆنه‌ی وه‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی په‌رله‌مانتاران و هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق.
شایانی باسه؛ شه‌وى سێشه‌ممه 2ی تشرینی یه‌که‌م د. به‌رهه‌م ساڵح له په‌ڕله‌مانى عێراق ٢١٩ ده‌نگى ئه‌ندامانى په‌ڕله‌مانى به‌ده‌ستهێنا و به سه‌رۆک كۆمارى عێراق هه‌ڵبژێردرا و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌که‌م له کۆشکی سه‌لام له به‌غدا ده‌ستبه‌کار بوو.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران