عه‌بادی پیرۆزبایی له به‌رھه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌ھدی ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق پیرۆزبایی له به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق و عادل عه‌بدولمه‌ھدی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێک‌ھێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی شه‌وی سێشه‌ممه 2ی تشرینی یه‌که‌م له ئه‌کاونتی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا پیرۆزبایی له به‌رھه‌م ساڵح کردوووه بۆ بردنه‌وه‌ی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ھه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆک کۆماری عێراق و ھیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستوووه بۆ "خزمه‌ت کردنی عێراق و پاراستنی مافی ھاووڵاتی بوون بۆ گه‌لی عێراق."
له‌لایێکی دیکه‌وه عه‌بادی له برووسکهیێکدا پیرۆزباییی خۆی ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌ھدی کردوووه به بۆنه‌ی ڕاسپاردنی بۆ پێک‌ھێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق و ھیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستوووه له‌و ئه‌رکه‌یدا بۆ "ھه‌ڵبژاردنی باشترین که‌سه‌کان بۆ پۆسته حکوومییه‌کان بۆ پێشکه‌ش کردنی باشترین خزمه‌تگوزاریی بۆ ھاووڵاتییانی عێراق."
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران