توركیا خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رده‌بڕێت
به‌شی تورکیا- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ڵێت: وڵاته‌كه‌ی خۆشحاڵه به‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به شێوه‌یێكی ئاشتییانه و دوور له كێشه بهڕێوهچوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حامی ئاكسۆی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له میانی پرێس كۆنفڕانسی ڕۆژانه‌یدا وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و وتی: "خۆشحاڵین به‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كه 30ی ئهیلوول به‌ڕێوه‌چوو به شێوه‌یێكی ئاشتییانه و دوور له كێشه ئه‌نجام دراوه".
ناوبراو وتیشی: "هیوادارین ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ببێته‌هۆی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و یه‌كڕیزیی خاكی عێراق و خێری بۆ هه‌موو لایێک هه‌بێت".
شایانی باسه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 30ی ئهیلوول هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو كه تێیدا 29 پارت و قه‌واره‌ی سیاسی كێبڕكێیان كرد له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 111 كورسی.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران