به‌رهه‌م ساڵح گه‌یشته کۆشکی سه‌لام و ده‌ستبه‌کار بوو
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له ڕێوڕه‌سمێكی پڕۆتۆكۆلی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆک كۆماری نوێ كه‌مێک پێش ئێستا د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری نوێی عێراق گه‌یشته كۆشكی سه‌لام له به‌غدا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌که‌م به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری نوێی عێراق له کۆشکی سه‌لام له‌لایه‌ن د.فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک كۆماری پێشووی عێراق پێشوازی لێكرا و له مه‌راسیمیکی تایبه‌تدا فوئاد مه‌عسووم ده‌سه‌ڵاته‌کانی ڕاده‌ستی به‌رهه‌م ساڵح کرد.
سه‌رۆک كۆماری پێشووی عێراق دوای ڕاده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆک كۆماری نوێ، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی جێده‌هێڵێت كه ماوه‌ی چوار ساڵه له‌و كۆشكه‌یه.
به‌رهه‌م ساڵح شه‌وی ڕابردوو به زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه هه‌ڵبژێردرا و بڕیاره له‌مڕۆوه وه‌ک سه‌رۆك كۆماری نوێ له كۆشكی سه‌لامه‌وه ده‌ستبه‌كار بێت.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران