تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک كۆماری عێراق، پەرلەمانی عێراق كۆ دەبێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەرچەندە پێشتر راگەیەنرا بو كاتژمێر 8 ی ئەمشەو پەرلەمان كۆ دەبێتەوە، بەڵام بەهۆی سەردانی موحەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان بۆ وڵاتی میسر كۆبوونەوەكە پێشخرا بۆ كاتژمێر 3 ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كاتژمێر 3 ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ لەسەر داوای موحەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دواكرا پەرلەمانتارانی سەرجەم كوتلە و فراكسیۆنەكان لە هۆڵی پەرلەمان ئامادەبن بۆ یەكلایی كردنەوەی پۆستی سەرۆک كۆماری عێراق، داواش لە سەرۆكی فراكسیۆنەكان دەكات لەسەر دیاری كردنی كاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک كۆمار رێک بكەون.
كۆبوونهوهكه به ئامادهبوونى 254 پهرلهمانتار دهستي پێكرد.
له بهرايى كۆبوونهوهكهدا پهرلهمانتارانى گۆڕان سوێندى ياساييان خوارد.
پێنج كانديدى پۆستى سهرۆک كۆمار له كێبڕكێ كشانهوه. كه سێيان كوردن.
پرۆسهى دهنگدان بۆ ههڵبژاردنى سهرۆكى نوێى كۆمارى عێراق دهستي پێكردووه.
ژمارەی پەرلەمانتاران بووە ٣٠٠ پەرلەمانتار و دەنگدانی نهێنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەستی پێکرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران