نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان ئاماری قوربانییانی مانگی ڕابردووی عێراقی بڵاو كرده‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان له عێراق "یونامی" بڵاوی كرده‌وه كه له ماوه‌ی مانگی ئه‌یلوولی ڕابردوودا 75 كه‌س به‌هۆی په‌لاماری تیرۆریستی و كاری توندوتیژی و ناكۆكییه چه‌كدارییه‌كانه‌وه له عێراق كوژراون.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ڕوونیشی كرده‌وه كه له هه‌مان ماوه‌دا 179 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و زۆربه‌ی قوربانییه‌كانیش له شاری به‌غدا تۆمار كراوه كه 31 كه‌سی تێدا كوژراوه و 70ی دیكه‌ش بریندار بوون.
دوای ئه‌ویش پارێزگای ئه‌نبار به پله‌ی دووه‌م دێت كه له مانگی ئه‌یلوولدا 15 كوژراو و 37 برینداری هه‌بوووه، پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیش له ئه‌یلوولی ڕابردوودا 9 كوژراو و 38 برینداری تێدا تۆمار كراوه.
مانگانه نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان ئاماری قوربانییانی كاره توندوتیژییه‌كانی عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران