خبر 2018-10-02 05:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەردوو دەروازەی باشماخ و پەروێزخان کرانەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای داخستنی دەروازە سنورییەكانی هەرێم بەهۆی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن، لەئێستادا دەروازەكان بەڕووی بازرگان و هاووڵاتییاندا كراونەتەوە، سەرپەرشتیاری دەروازەی باشماخ-یش ڕایدەگەیەنێت: جووڵەی بازرگانی دەستی پێكردۆتەوە.

کوردپرس:

ئەزوەر مەحموود، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، لەو بارەیەوە رایگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ یەكشەممە، بەهۆی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، دەروازەكە داخرا، لەئێستادا هاتوچۆ و جووڵەی بازرگانی دەستی پێكردۆتەوە.

لای خۆشیەوە، عەلی تۆفیق، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، ڕایگەیاند:" داخستنی دەروازەی سنووری نێوان هەرێم و ئێرانیش بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لە30ی ئەم مانگە واتە دوێنێ ئەنجام درا تەنها بۆ ئەو ڕۆژە بوو".

وتیشی:" لەئێستادا دەروازەكە بە ڕووی گەشتیاران و هاووڵاتییاندا كراوەتەوە و جووڵەی بازرگانییش دەستی پێكردۆتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.