خبر 2018-10-01 13:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
كۆمسیۆن راگەیەندراوێک بڵاو دەكاتەوە:

ئەو ژمارانەی لە كەناڵەكانی لایەنە سیاسییەكانەوە بڵاو دەكرێنەوە فەرمی نین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و رایدەگەیێنێت، دوای یاكلا كردنەوەی سكاڵاكان ئەنجوومەنی كۆمسیاران ئەنجامەكان رادەگەیێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوەكەی كۆمسیۆن ھاتووە: "ئەو ژمارانەی لە كەناڵەكانی پارت و لایەنە سیاسییەكانەوە سەبارەت بە ئەنجامەكان بڵاو دەكرێنەوە فەرمی نین. ئەنجامی بەرایی لەلایەن ئەنجوومەنی كۆمسیارانەوە، دوای یەكلاكردنەوەی سەرجەم سكاڵاكان رادەگەیێندرێت".

پێشتر شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو: "لەکۆی 1260 بنکەی دەنگدان، ئەنجامی 947 بنکەی دەنگدان یەکلایی کراونەتەوە و دەنگدانی 313 بنکەی دیکە ماون، ئومێد دەكەین تا ئێوارەی ئەمڕۆ بتوانین ئەنجامی ھەموو بنكەكانمان پێبگات".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.