سه‌رۆکی ڕێکخراوی شهمس: ڕێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان زۆر که‌م بوووه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ڕێکخراوی شهمس که چاودێری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات ڕایده‌گه‌یێنێت: ڕێژه‌ی به‌شداریی هاووڵاتییان له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له به‌راورد له‌گه‌ڵ خوله‌کانی ڕابردوو لاواز بوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هۆگر چتۆ به هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"ی وتوووه: ڕێژه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت و گشتیی هه‌رێمی کوردستان نزیک به 60 له‌سه‌د بوووه که له چاو خوله‌کانی ڕابردوودا زۆر لاواز بوووه.
ناوبراو گوتیشی: ڕێکخراوی شهمس که چاودێری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ڕابردوو له هه‌رێمی کوردستان ده‌کات هیچ جۆره ته‌زویر و ساخته‌کارییێکی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌بینیوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران