خبر 2018-10-01 08:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەنجامی نافەرمیی 75 لە سەدی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامی نافەرمیی هەڵبژاردنیان ڕاگەیاندووە کە لە کۆی 75 لە سەدی دەنگە جیاکراوەکان بەدەست هاتووە.

کوردپرێس:

بەپێی ئەو ئەنجامە نافەرمییانەی لە میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو کراونەتەوە، دوای جیاکردنەوەی لە 75%ی سەرجەم بنکەکان لە هەرێمی کوردستان پارتی یەکەمی کوردستان، یەکێتی دووەم و گۆڕان سێیەمە.

ئەنجامی جیاکردنەوەی لە 75%ی بنکەکانی هەر چوار پارێزگاکە:

پارتی دیموکراتی کوردستان: 43%

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 20.1%

بزووتنەوەی گۆڕان: 12.8%

جوڵانەوەی نەوەی نوێ: 8.5%

کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان: 7.2%

هاوپەیمانی بەرەو ئیسڵاح: 5.8%

هاوپەیمانی سەردەم: 1.08%

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.