میحوه‌ری وه‌ته‌نی پشتگیری له كاندیده‌كه‌ی پارتی ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی میحوه‌ری وه‌ته‌نی دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كاندیدی پارتی دیموكرات بۆ سه‌رۆک كۆماری عێراق پشتوانی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی بۆ ناوبراو ڕاگه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 30ی ئه‌یلوول خه‌میس خه‌نجه‌ر له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن كۆ بوووه‌وه كه به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق و پرسی یه‌كلابوونه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆک كۆماریان كردوووه.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی میحوه‌ری وه‌ته‌نی ڕای‌گه‌یاندوووه که ئه‌وان پشتگیری له كاندیدی پارتی دیموكرات بۆ سه‌رۆک كۆماری عێراق ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی لای لایه‌نه‌كان قبووڵكراوه.
پارتی به فه‌رمی فوئاد حوسێنی بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆمار كاندید كردوووه كه ده‌یه‌وێت له خولی نوێی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شاندێكی ناردوووه‌ته به‌غدا.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران