وه‌فدێكی باڵای سائیروون سه‌ردانی سلێمانی ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بڕیاره وه‌فدیكی باڵای هاوپه‌یمانیی سائیروون سه‌ردانی شاری سلێمانی بکات به مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕائید فه‌همی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیی سائیروون وتی: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی ئه‌یلوولی 2018 وه‌فدێكی باڵای هاوپه‌یمانیی سائیروون سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یێک له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه که له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا گفتوگۆ ده‌كرێت له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پرسی پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراقیش.
ڕائید فه‌همی گوتیشی: چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ی هاوپه‌یمانیی سائیروون ئاماده‌ن كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئاماده‌ییی خۆی بۆ سه‌ردانی هه‌رێم ده‌ربڕیوه ئه‌گه‌ر پێویست بكات.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران