ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان:
ڕه‌وا نیه له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆک كۆمار هه‌رێم بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگه‌یاند: سەرۆكایەتی كۆمار پشكی كوردە و ئیتستحقاقە و ئەبێ هێزە سیاسیەكان پێكەوە پاڵێوراوێک بۆ ئەم پۆستە دیاری بكەن و به ئه‌نجامه‌كه‌شی رازی ببن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری یه‌كگرتوو له وته‌یێكدا بۆ ئامادەبووانی یەكەی رێكخستنی كۆیەی حزبه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند: سەرۆكایەتی كۆمار پشكی كوردە و ئیتستحقاقە و ئەبێ هێزە سیاسیەكان پێكەوە پاڵێوراوێک بۆ ئەم پۆستە دیاری بكەن و به‌ئه‌نجامه‌كه‌شی رازی ببن.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند رەوا نیە ئەم پۆستە ململانێی لەسەر بكرێت و هەرێمەكەمان بخاتە ژێر پرسیارەوە.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران