پارتی: خێزانی فوئاد حسێن مه‌سیحییه نه‌ک جووله‌که
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پاش کاندید کردنی فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی ھه‌رێمی کوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق چه‌ند میدیا و تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی عێراق بڵاویان کرده‌وه که خێزانی ناوبراو جووله‌که‌یه و له کاتی ھه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆک کۆمار ژنێکی جووله‌که ده‌بێت به خانمی یه‌که‌می عێراق و له‌وباره‌وه به‌رپرسێکی پارتی ڕایگه‌یاند که خێزانی فوئاد حسێن مه‌سیحییه نه‌ک جووله‌که.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێناس جانۆ په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به سۆمه‌رییه نیووزی ڕاگه‌یاند: "خێزانی فوئاد حسێن خانمێكی ھۆڵه‌ندییه و به ئایین مه‌سیحی پرۆتیستانته، ئه‌و ژنه له بنه‌ماڵه‌ی مۆنتسۆرییه كه له هه‌موو ئه‌وروپا به‌ناوبانگن نه‌ک ته‌نیا له هۆڵه‌ندا."
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه: "بنه‌ماڵه‌ی مۆنتسۆری خزمه‌تێكی زۆریان له بواری په‌روه‌رده و فێركردندا كردوووه و ماریا مۆنتسۆری یه‌كێكه له بیرمه‌نده‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه که خاوه‌نی هه‌زاران قوتابخانه‌ن له سه‌رتاسه‌ری دنیادا."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران