خبر 2018-09-24 05:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی مێهرانەوە ئاشکرا دەکرێت

بەشی ئیلام- سەرۆکی ئیدارەی ستاندەری ئیلام وتوویەتی لە نیوەی یەکەمی ساڵی 97دا بڕی 81 هەزار تەن کاڵا لە سنووری مێهرانەوە بەرەو عێراق هەناردە کراوە.

کوردپرێس:

ئیسماعیل مەهدەوی سەرۆکی ئیدارەی ستاندەری ئیلام لەو بارەیەوە ئاشکرای کرد: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی هەتاویدا بڕی 81 هەزار تەن کاڵای ستاندەر لە سنووری مێهرانەوە بەرەو عێراق هەناردە کراوە کە نرخەکەی دەگاتە نزیکەی 40 ملوێن دۆلار.

مەهدەوی زیادی کرد زۆرینەی کاڵا هەناردەکراوەکان بریتی بوون لە کەرەستەی بیناسازی وەکوو کاشی و مزاییک کە زیاتر لە سەدا 55ی کاڵاکانی لە خۆ گرتبوو و کۆی نرخی کاڵای هەناردەکراو 39 ملوێن و 747 هەزار و 663 دۆلار بوو.

ناوبراو زیادیشی کرد لە کۆی کاڵا هەناردەکراوەکان تەنها چیمەنتۆکەی بەرهەمی پارێزگای ئیلامە و دیکەی کاڵاکان لە پارێزگاکانی دیکەی ئێرانەوە هێنراونەتە ئیلام و بەرەو عێراق هەناردە کراون.

سنووری مێهران دەکەوێتە بەری ڕۆژئاوای ئێران و ڕووبەرێکی بەرچاوی سنووری هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق لە پارێزگای واسیتەوە دەگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.