خبر 2018-09-22 13:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری دەرەوەی ئێران:

ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی هۆکاری كردەوە تیرۆریستییەكەی ئەهوازن

بەشی ئێران- محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەبارەی هێرشەكەی ئەهواز كە گرووپێكی چەكداری ئەهواز لە ئەستۆی گرت ڕایگەیاند: "تیرۆریستانی بەكرێگیراو، مەشقپێكراو، پڕچەک كراو و پاڵپشتیكراوی ڕژێمێكی دەرەكی هێرشیان كردووەتە سەر ئەهواز".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی وڵات لە تویتێکیدا زیادی کرد: "ژنان و منداڵان بوونەتە قوربانیی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، ئێران ئەمریكا و لایەنگرانی تیرۆر بە بەرپرسیار دەزانێت و بە دڵنیاییەوە وەڵامێكی توندی بۆ ئەو تیرۆریستانە دەبێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.