سەلیم جبووری وەکوو سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق دیاری کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق وتوویەتی سەلیم جبووری وەکوو سەرۆکی ئەو هاوپەیمانێتییە دیاری کراوە بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ دیکەی لایەنە عێراقییەکان وەکوو سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە.
کوردپرێس:
تەلال زوبعی لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی مەعلوومەی عێراقی وتووە سەلیم جبووری وەکوو سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق دیاری کرا و سەرۆکایەتیی شاندی ئەو هاوپەیمانێتییە دەکات بۆ دانووستاندن لەگەڵ دیکەی لایەنە عێراقییەکان بە مەبەستی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.
زوبعی زیادی کرد: سەلیم جبووری بە نوێنەرایەتیی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق لەبارەی ماف و ئیستیحقاقاتی سوننەکان لەگەڵ قەبارە سیاسییەکانی عێراق لە بەغدا دانووستاندن دەکات.
بۆچوونی بەکارهێنەران