وتەبێژی یەکێتی: ئامادەین بۆ هەڵبژاردن بەڵام ڕێز لە داوای لایەنەکان بۆ دواخستنیش دەگرین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاندوە "یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و رێز لە داوای ئەو لایەنانەش دەگرن کە داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەکەن".
کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەممە سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی لەدوای کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەی کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیی ئەنجام دا و ڕایگەیاند "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسیدا باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەكراوە بەڵام وەك یەكێتی ئامادەن بۆ هەڵبژاردن لەهەمان كاتیشدا رێز لە داوا و بۆچونی لایەنەكانی دیکەش دەگرن، ئەگەر داوای دواخستنی هەڵبژاردنیان کردبێت".
دەربارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیش سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەش داوە "یەکێتی جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، چوونكە هەموو لایێک دەزانن كە لە ئێستادا عێراق بووەتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی كێشە نێودەوڵەتییەكان، بۆیە باشترین چارەسەر رێكەوتنی لایەنەكان و پێكهێنانی حكوومەتی نوێیە".
بۆچوونی بەکارهێنەران