کۆمیسیۆن: بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌بێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیروان زرار وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیاران له دوایین كۆبونه‌وه‌ى خۆیدا له ڕۆژى یه‌كشه‌ممه 9ی ئه‌یلوول لیستى ناوى كاندیدكراوانی بۆ خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان په‌سند كرد و بڕیاریشى دا پرۆسه‌ى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى لیست و قه‌واره سیاسییه‌كان له ڕۆژى سێشه‌ممه 11ى ئه‌یلوولدا ده‌ست پێبكات و له كاتژمێر 8ی به‌یانیی ڕۆژی 28ی ئه‌یلوول كۆتایی پێبێت."
شیروان زرار داواى له سه‌رجه‌م لیست و قه‌واره به‌شداربوووه‌كانى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى كوردستان كرد بانگه‌شه‌یێكى شارستانى بكه‌ن دوور له هه‌موو توندوتیژییێک و هه‌روه‌ها داواشى لێ‌كردن پابه‌ندى سه‌رجه‌م ئه‌و په‌یڕه‌و و ڕێنمایییانه بن كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه پێیاندراوه و پێشتر واژۆیان له‌سه‌ر كردوووه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران