وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر بۆردومان كردنی كۆیه هاته ده‌نگ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌سه‌ر بۆردومانه‌كه‌ی باره‌گاكانی هه‌ردوو حیزبی دیموكرات له كۆیه، هاته ده‌نگ و دووپات له سه‌لامه‌تی و ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ ده‌كاته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د مه‌حجووب، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یێندراوێكدا هێرشه موشهكییهكه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین قوربانی و برینداری لێكهوتهوه.
هه‌ر له‌و راگه‌یێندراوه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دووپات له سه‌لامه‌تی و ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ ده‌كاته‌وه، هاوكات پێشێل كردنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراقی ره‌ت ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌و هێرشانه نه‌بنه قوربانی، پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بكرێت.
سەرچاوە: مەوازین نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران