خبر 2018-09-07 07:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمڕۆ لووتكەی ئێران، رووسیا و توركیا لە تاران بەڕێوە دەچێت

بەشی جیهان- ئەمڕۆ هەینی 7ی ئەیلوول لووتكەی ئێران، رووسیا و توركیا لە تاران بە ئامادەبوونی حەسەن رۆحانی، فلایدمیر پۆتین و رەجەب تەیب ئەردۆغان ساز دەكرێـت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆبوونەوەكانی هەر سێ وڵاتەکە لە پەراوێزی لووتكەی ئاستانەیە لە تاران و لەو بارەیەوە یۆری ئوشاكۆف یاریدەدەری سەرۆک كۆماری ڕووسیا بۆ كاروباری نێودەوڵەتی رایگەیاند: كۆبوونەوەكانی پۆتین لە پەراوێزی كۆبوونەوەی لووتكەی ئاستانە لە تاران بەڕێوەدەچێت ‌و ئێمە بەرنامەی ئەوەمان داڕشتووە كە پۆتین سێ كۆبوونەوەی دووقۆڵیی هەبێت.

ناوبراو وتیشی: لەگەڵ بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە دۆخی سووریا و بوارە جیاجیاكانی هاوكاری هەر دوو وڵات‌ و ڕێكەوتنی ناوەكی بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد کە لە كۆبوونەوەی نێوان پۆتین‌ و ئەردۆغان پەیوەندییە دووقۆڵییەكان ‌و دۆخی سووریا تاوتوێ دەكرێت.

چاوەڕێ دەكرێت لەو كۆبونەوەدا بڕیاری گرنگ دەربارەی رەوشی سووریا بە تایبەت شەڕی ئیدلب بدرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.