ئه‌ردۆغان دوایین هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی قه‌شه ئه‌مه‌ریکییه‌که ڕاده‌گه‌یێنێت
به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا ڕه‌تی ده‌کاته‌وه بکه‌وێته ژێر فشار و به "نایاسایی" قه‌شه ئه‌مه‌ریکییه‌که ئازاد بکات.
کوردپرێس- به گوێره‌ی هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی حورییه‌تی تورکی ئه‌ردۆغان له لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ڕایگهیاندوووه: "تورکیا ڕێگه‌ی یاسایی و دادپه‌روه‌ری ههڵبژاردوووه و هیچ پێشکه‌وتنێک به هه‌ڕه‌شه‌کردن له تورکیا له‌و دۆسیه‌یه‌دا ڕوو نادات."
شایانی باسه؛ تورکیا به تۆمه‌تی تیرۆر قه‌شه برونسۆنی زیندانی کردوووه و به‌هۆیه‌وه ئه‌مه‌ریکا چه‌ند سزایێکی ئابووری به سه‌ر تورکیادا سه‌پاندوووه و به‌و ھۆیه‌شه‌وه نرخی لیره به‌رامبه‌ر به دۆلار دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران