عه‌لى حوسێن: هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆي‌دا ئه‌نجام ده‌درێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند: كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ناگۆڕێت و ته‌نیا واده‌ی بانگه‌شه له‌پێناو كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ له نێوان لایه‌نه‌كان بۆ هه‌فته‌یێک دوا خراوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی حوسێن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌کانی پارتی ئاماژه به‌وه ده‌کات که ته‌نیا حكوومه‌ت بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدان یان دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌دات.
ئه‌م وتانه‌ى عه‌لى حوسێن دواى ئه‌وه دێن كه ڕۆژی سێشه‌ممه 4ی ئهیلوول بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به ڕاشكاوى داواى دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران