خۆپیشاندەران نووسینگەی ڕەوتی حیکمەیان سووتاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- خۆپیشاندەرانی ناڕازی هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەی ڕەوتی حیکمە و ئاگریان لەو نووسینگەیە بەردا.
کوردپرێس:
ماڵپەڕی بەغدا یەومی عێراقی بڵاوی کردەوە کە خۆپیشاندەرانی ناڕازی نارنجۆکیان خستە نێو نووسینگەی ڕەوتی حیکمە ئەوەش لە ناوچەی "الهویر"ی باکووری بەسرە و بەو هۆیەشەوە ئاگر کەوتە نێو نووسینگەکەی عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی.
ماڵپەڕی بەغدا یەوم ئەوەشی وتووە کە خۆپیشاندانەکە پەرەی سەندوووە و بەردەوامیش ئەبێت و تا ئەم کاتەش بەپێی ئامارەکان 5 کوژراو و زیاتر لە 30 بریندار هەن و شەوی ڕابردووش حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی پۆلیسی بەسرەی دەرکرد و قەدەغەی هاتووچۆش لە شارەکە ڕاگەیێندرابوو.
بۆچوونی بەکارهێنەران