سه‌رۆک کۆماری تورکیا و میری کوه‌یت پهیوهندیێێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا
به‌شی تورکیا- سه‌رکۆماری تورکیا به‌هۆی کۆچی دواییی خوشکی میری کوه‌یت پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ناوبراو ئه‌نجام دا و سه‌ره‌خۆشی له میری کوه‌یت کرد.
کوردپرێس- به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیاوه وه‌رگیراوه ڕۆژی سێشه‌ممه 4ی ئهیلوول ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ شێخ سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح میری کوه‌یت ئه‌نجام دا.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان و میری کوه‌یت سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان له قۆناغی ئاینده‌دا دووپات کردوووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران