خبر 2018-09-04 09:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆکی بەرەی حیواری وەتەنی:

کورد بەم زووانە دێتە ناو هاوپەیمانیی چاکسازی و بونیاتنانەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ساڵح مەتڵەک وتوویەتی کورد بەم زووانە دێتە ناو هاوپەیمانیی "چاکسازی و بونیاتنانەوە" کە ئێستا خاوەن 183 کورسییە.

کوردپرس:

ساڵح مەتڵەک سەرۆکی بەرەی حیواری وەتەنی لەو بارەیەوە ماڵپەڕی مەعلوومەی عێراقی وتووە هاوپەیمانیی چاکسازی و بونیاتنانەوە زۆرینەی پێکهاتە سوننە و شیعەکان لە خۆ دەگرێت و کورد بەم زووانە دێتە ناو هاوپەیمانیی "چاکسازی و بونیاتنانەوە" کە ئێستا خاوەن 183 کورسییە.

ناوبراو زیادی کرد دەرگای هاوپەیمانێتییەکەیان کراوەیە بۆ هەموو حیزبە و قەبارە سیاسییەکان بەو مەرجەی ئەجیندا و بەرنامەی ئەو حیزبانە خزمەت بە ئاراستەی نیشتمانیی عێراق بکات.

ساڵح مەتڵەک گوتیشی پێشتر عێراق بەگوێرەی بەرژەوەندی و عیلاقاتی حیزبی بەڕێوە ئەچوو بەڵام ئێستا وەزعەکە گۆڕاوە و قۆناغێکی نوێ ئەزموون دەکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.