خبر 2018-09-03 12:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لە یەکەمین دانیشتنى خولی چوارەمی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران:

فواد مەعسووم جەخت لەسەر بەرەنگاریی گەندەڵی دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق لە دەستپێکی دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران گوتی: "دەبێ دەستکەوتەکانی پێشوو بپارێزین. فرەڕەنگی و یەکسانی لە نێوان پێکهاتەکان هێز بە حکوومەتی عێراق دەدات. دەبێ حکوومەتی داهاتوو رەنگدانەوەی سەرجەم پێکهاتەکان بێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری عێراق بە ئاماژەدان بەوەی عێراق پێگەی هەرێمی و نێودەوڵەتی خۆی بەدەست هێناوەتەوە گوتی: "پێویستە رێز لە بڕیاری دامەزراوە دەستوورییەکان بگیرێت. دەبێ رووبەڕووی گەندەڵی و تیرۆر ببینەوە. پێویستە ریفۆرم لە سیستەمی سیاسی و ئەمنیمان بکرێت".

فوئاد مەعسووم بەپێویستی دەزانێت، ئابووری عێراق پێداچوونەوەی پێدابکرێت و دەڵێت: "دەبێ سەرچاوەکانی داهات و بەرهەمهێنان بگۆڕین. تەنیا پشتبەستن بە نەوت، مەترسییە بۆسەر ئابووری و داهاتی عێراق".

سەرچاوە: بەغداد نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.