ئه‌ردۆغان ئه‌مه‌ريكا به گورگێكى دڕنده وه‌سف ده‌کات
به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب تهیيب ئه‌ردۆغان ڕه‌خنه‌ى له ئه‌مه‌ريكا گرت و به "گورگى دڕنده" وه‌سفی كرد و ڕایگه‌یاند: "وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ڕووسيادا واز له دۆلار بهێنێت."
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ردۆغان که له باشكيكى پايته‌ختى قيرغستاندایه ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ريكا وه‌ک گورگێكى دڕنده ره‌فتار ده‌كات. بڕواى پێ مه‌كه‌ن. به‌كارهێنانى دۆلار زيانمان لێده‌دات. ملكه‌چ ناكه‌ين و سه‌ر ده‌كه‌وين."
ناوبراو گوتيشى: "وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ سزاكانى ئه‌مه‌ريكا، توركيا و ڕووسيا سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌رداربوون له دۆلار گفتوگۆيان كردوووه."
ڕۆژى هه‌ينى كۆتايى هه‌فته‌ى ڕابردوو، سه‌رۆكى توركيا ڕایگه‌یاند: توركيا ڕێككه‌وتنى كڕينى سيسته‌مى به‌رگریی مووشه‌كی S-400ى له‌گه‌ڵ ڕووسيا واژۆ كردوووه و به‌هۆى ئه‌و گرێبه‌سته‌وه، ئه‌مه‌ريكا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه فڕۆكه‌ى جۆرى F-35 ڕاده‌ستى توركيا بكات كه له په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) هاوپه‌يمانييه‌تى.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران