نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان داوا له هاووڵاتییانی ئیدلیب ده‌کات به زووترین کات ناوچه‌کانیان چۆڵ بکه‌ن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ستیڤان دیمستۆرا باس له مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانی "زریانێکی به‌هێزی سه‌ربازی" ده‌کات ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووسیا گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی سووریا و به‌شار ئه‌سه‌د ڕایگه‌یاند لهشکرکێشییێکی گه‌وره له ئیدلیب ده‌ست پێده‌که‌ن که به مۆڵگه‌ی کۆتاییی گرووپه چه‌کداره‌کانی دژی ده‌وڵه‌تی سووریا داده‌نرێت.
ڕۆژی 31ی ئاب وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: هێزه سه‌ربازییه‌کانی وڵاته‌که‌ی مه‌شقی سه‌ربازیی ده‌ریایی له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا له ماوه‌ی نێوان 1 بۆ 8ی مانگی ئهیلوول ئه‌نجام ده‌ده‌ن که ٢٥ که‌شتی جه‌نگی و ٣٠ فڕۆکه به‌شداری تێدا ده‌که‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ڕاشیگه‌یاند: له مانۆڕه سه‌ربازییه‌که‌دا ڕاهێنانی دژه فرۆکه و دژه ژێر ده‌ریایی و دژه‌مین ئه‌نجام ده‌درێت.
داخوازیی دیمستۆرا بۆ چۆڵ کردنی ئه‌و ناوچانه نیگه‌رانیی وڵاتانی ناوچه‌که و جیهانی لێکه‌وته‌وه له‌وه‌ی ڕه‌نگه ئیدلیب ببێت به کۆتا جێگای یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ململانێکانی جه‌نگی ناوخۆییی سووریا و یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کاره‌ساته مرۆیییه‌کانی سووریای لێ بکه‌وێته‌وه که ماوه‌ی 7 ساڵه جه‌نگی ناوخۆیی تێیدا به‌رده‌وامه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه و پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار که‌س ئاواره بوون.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران