سه‌رۆک کۆمارانی ئێران و فه‌ڕه‌نسا پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 28ی ئاب سه‌رۆک کۆمارانی ئێران و فه‌ڕه‌نسا پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا و له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران هانی ئه‌و وڵاتانه‌ی دا که ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی ساڵی ٢٠١٥یان واژۆ کردوووه کار بکه‌ن بۆ رزگارکردنی ڕێککه‌وتنه‌که به‌ڵام سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا داوای وتووێژی فراوانی کرد له‌سه‌ر پرۆگرامی ناڤۆکیی ئێران له دوای ساڵی 2015 و پرۆگرامی مووشه‌کی و ڕۆڵی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا رایگه‌یاند: ئێران ده‌یه‌وێت وڵاتانی ئه‌ورووپا گه‌ره‌نتی پێبده‌ن له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له بواری که‌ناڵه بانکییه‌کان و فرۆشتنی نه‌وت و هه‌روه‌ها له بواره‌کانی بیمه‌ی دڵنیایی و گواستنه‌وه‌دا.
له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا ماکرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا پابه‌ندبوونی فه‌ره‌نسا بۆ به‌رده‌وامیدان به ڕێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که‌ی دووپات کرده‌وه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران