ئەمەریکا ئامادەکاریی دەکات بۆ هێرشکردنەسەر سووریا
بەشی جیهان- ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا رایگەیاند کە تێبینیان کردووە واشنتن هێزە سەربازیەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات، ئەوەش وەکوو ئامادەکارییێک بۆ هێرشێكی چاوەڕوانکراو بۆسەر هێزەکانی حکوومەتی سووریا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەنەڕاڵ ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بە ئاژانسەکانی ڕووسیای راگەیاندووە: کەشتیی سەربازیی یووئێس­­ئێس رۆس، کە تێكشکێنەری مووشەکی ئاڕاستەکراوە، لە ٢٥ ی ئەم مانگەدا چووەتەناو دەریای ناوەڕاستەوە.
بهوتهى کۆناشێنکۆڤ، كهشتییهكه ٢٨مووشەکی تۆماهۆکی هەڵگرتووە و دەتوانێت هەر بەشێكی خاکی سووریا بکاتە ئامانج.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران