نێردەی تایبەتی ئەمریکا دووپاتی دەکاتەوە کە لە سووریا ناکشێنەوە
بەشی جیهان- نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێش چەند حەفتە سەردانی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردی سووریای کردووە و دووپاتی کردۆتەوە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە چاڵاکییەکانی لە سووریا و بەنیاز نییە لەو وڵاتە بکشێتەوە.
کوردپرێس:
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ڕایگەیاندووە ویلیام ڕۆباک نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرەتای مانگی ئاب سەردانی شاری کوردنشینی کۆبانێی کردبوو کە دەکەوێتە باکووری سووریا و بە دەست کوردەویە و ئێستاش هەر لەوێ ماوەتەوە.
وەکوو برێت مەکگۆرک کە نوێنەری تایبەتی سەرکۆمارە بۆ هاوپەیمانیی دژە داعش، ویلیام ڕۆباکیش وەکوو نێردەی تایەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ سووریا دەستنیشان کراوە و دووپاتی کردۆتەوە کە ئەمریکا بەنیاز نییە سووریا چۆڵ بکات و تا ئەو کاتەی داعش بەتەواوەتی لەناو دەچێت لە سووریا دەمێنێتەوە.
ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو سەردانی شاری "شدادی"ی کردبوو کە بەدەست هێزی سووریا دیموکراتەوەیە و بڕیاریشە بە سەردانێک بگاتە دەیرەزوور و دیکەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردی سووریا.
بۆچوونی بەکارهێنەران