خبر 2018-08-21 06:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا لە دەزگای بازرگانیی جیهانی سکاڵای دژ بە ئەمریکا تۆمار کرد

بەشی تورکیا- تورکیا دژ بە گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر تورکیا سکاڵای بۆ دەزگای بازرگانیی جیهانی بەرز کردەوە.

کوردپرێس:

پاش ئەوەی موناقەشەی نێوان ئەمریکا و تورکیا بەبۆنەی قەشە ئەمریکییەکەوە پەرەی سەند و ئەمریکا دژ بە تورکیا گەمارۆی ئابووریی سەپاند، ئەنقەرە لە دەزگای بازرگانیی جیهانی سکاڵای دژ بە واشەنتۆن تۆمار کرد.

دەزگای بازرگانیی جیهانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە و نووسیویەتی: تورکیا سکاڵای دژ بە ئەمریکا تۆمار کردووە ئەوەش لە بەر زیادکردنی ڕسووماتی هاوردەکردنی ئالەمنیۆم و ئاسنی تورکی لەلایەن ئەمریکاوە.

پەکجان وەزیری بازرگانیی تورکیا لەو بارەیەوە وتوویەتی: لە دەزگای بازرگانیی جیهانی داوامان لە ئەمریکا کردووە بێتە سەر مێزی گفتوگۆ و بەو پێیەش تۆمارکردنی سکاڵای تورکیا دژ بە ئەمریکا دەستی پێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.