خبر 2018-08-20 13:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دادگای فیدراڵی عێراق ئەنجامی پەسەندكراوی هەڵبژاردن دەخاتە بەردەم فوئاد مەعسووم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدراڵی عێراق، دوای ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەند كرد، ئەنجامەكەی بۆ واژوكردن خستە بەردەم فوئاد مەعسووم سەرۆک كۆمار.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ دووشەممە ناوی ئەندامانی دەچووی پەرلەمانی عێراقی ئاراستەی سەرۆكایەتی كۆمار كردووە، بۆ ئەوەی فوئاد مەعسووم واژو لەسەر پەسەندكردنەكە بكات.

دادگای فیدراڵی رۆژی یەكشەممە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەند كرد، كە هەڵبژاردنەكە لە 12ی ئایاری رابردوو بەرێوەچوو.

بەپێی یاسا دوای ئەوەی سەرۆک كۆمار واژوی لەسەر ئەنجامەكان كرد، پێویستە لەماوەی 10 رۆژدا پەرلەمان كۆبوونەوە بكات‌ و دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەكە هەڵبژێرێت.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.