به‌هرام قاسمی: ئێران چاوه‌ڕێی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراقه
به‌شی ئێران/ کوردی- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایده‌گه‌یێنێت: "ئاستی په‌یوه‌ندی و ھاوكارییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراقی دراوسێ باشه و چاوه‌ڕێی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین دوای پێكھێنانی حكوومه‌تی نوێ له بواری سیاسی و پرسی دیكه‌شدا زیاتر په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین."
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ھرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: "وه‌ک دوو وڵاتی دراوسێ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق له ئاستێكی باشدایه و ھاوكاری و ھاتوچۆی زۆر له نێوانماندا ھه‌یه و ئێستاش ده‌بینین له عێراق ھه‌وڵێكی زۆر له لایه‌ن حزب و قه‌واره و ھاوپهیمانییهكان له‌ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی نوێ دروست بێت."
ناوبراو گوتیشی: "دوای ئه‌و ھه‌ڵبژاردنه ئازاده‌ی كه له عێراق كرا ئێمه‌ش چاوه‌ڕێین ئه‌و حكوومه‌ته دروست بێت و دوای پێكھێنانی حكوومه‌تی نوێیش ئێمه له ھه‌موو بواره‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و حكومی له پرسی سیاسی و كۆمه‌ڵێک بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار و گرنگ په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان ده‌ده‌ین."
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران