به‌غدا: هه‌ندێک ڕێگا بۆ بازرگانی‌کردن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌دۆزینه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: به‌غدا ئێستاکه خه‌ریکه هه‌ندێک ڕێگا بۆ بازرگانی‌کردن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌دۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دژ به‌و سزایانه نه‌بێت که ئه‌مریکا سه‌پاندوویه‌ته سه‌ر ئێران.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: عێراق ناتوانێت گه‌مارۆی بازرگانی به دۆلار دژ به هه‌ر وڵاتێک پێشێل بکات هه‌ر بۆیه ئه‌و وڵاته ئێستاکه هه‌ندێک ڕێگا بۆ بازرگانی‌کردن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌دۆزێته‌وه که ئه‌مریکا سه‌پاندوویه‌ته سه‌ر ئێران.
شایانی باسه؛ پێشتر فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق له لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاندبوو که ئه‌نجام‌دانی کاروباری بانکی له‌گه‌ڵ ئێران به‌ده‌ر له ده‌ره‌تانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراقه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران