خبر 2018-08-18 06:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

720 دۆنم دارستانی بێستوون سووتا

بەشی کرماشان- فەرماندەی یەکەی ژینگەپارێزی لە پارێزگای کرماشان لەبارەی ئاگرکەوتنەوەی ناوچەی پارێزراوی بێستوونەوە ڕایگەیاند: بەداخەوە ئەو ئاگرەی لە ناوچەکە کەوتبووەوە پاش سێ ڕۆژ کۆنتڕۆڵ کرا و بەو هۆیەوە 720 دۆنم (180 هێکتار) لە دارستانەکانی بێستوون سووتا.

کوردپرێس:

فەردین ئولفەتی لەو بارەیەوە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەمە 14ی ئاب لە دەورەوبەری بێستوون ئاگرێک کەوتەوە و پاش سێ ڕۆژ، ڕۆژی هەینی 17ی ئاب ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا و بەو هۆیەوە زیاتر لە 720 دۆنم (180) هێکتار لە دارستانەکانی ناوچەی بێستوون لە ئاگردا سووتا.

ناوبراو زیادی کرد: ناوچەکە شاخاوی و سەخڵەت بوو هەر لە بەر ئەوەش پڕۆسەی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەخاوی دەچووە پێشێ و بەداخەوە ڕووبەرێکی فراوان لە گژوگیای ناوچەکە لە ئاگردا سووتا بەڵام ئەو بەەی ئاژەڵەکانی تێدا بوو خەساری لێنەکەوتووە و تەنها دارستان و پووشی دارستانەکان سووتاوە.

ئولفەتی سپاسی هەموو هێزە مەدەنییەکان و فەرمانبەرانی ئیدارە ژینگەپارێزیی کرماشان و هەروەهاش فەرماندەییی هێزی ئاسمانی کرد کە خەڵکی بۆ ناوچە شاخاوییەکان دەگواستەوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

فەرماندەی یەکەی ژینگەپارێزیی پارێزگای کرماشان وتیشی کەسێک بە ئەنقەست ئاگرەکەی بەرداوە و ئێستا بەدواداچوونی بۆ دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.