قوباد تاڵەبانی:
کێشەکانی هەرێم بەرەو چارەسەربوون دەچێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت: كێشەكانی هەرێمی كوردستان بەرەو چارەسەربوون دەچن و ڕێگاکانی باشتربوونی دۆخی هەرێمیان گرتووەتە بەر.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی، لە مەراسیمی کردنەوەی زانکۆی قەیوان لە سلێمانی رایگەیاند: قەیرانی دارایی كاریگەری زۆر نەرێنی لەسەر هەرێمی كوردستان و بەرنامەكانی داناوە، بەڵام هەوڵی زۆریان داوە بۆ چارەسەری ئەو پرسە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "قەیرانی ئابووری كە ئەوە كاریگەری زۆری لەسەر كەرتی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری داناوە، بەڵام بەهۆی چاكسازییەكانی حكوومەتی هەرێمەوە كێشەكان بەرەو چارەسەری دەچن".
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەش كرد حکوومەت گرنگی زیاتر بەكەرتی خوێندن دەدات و هانی وەبەرهێنەرانیش دەدەن لەمەولا لەو كەرتەدا وەبەرهێنانی زیاتر بكەن و هەروەها هەوڵیش دەدەین تەواوی کێشەکانی چارەسەر بکەن".
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران