بۆ 88هه‌مین جار داوای بینینی ئۆجه‌لان ڕه‌ت كرایه‌وه
به‌شی تورکیا- بۆ 88هه‌مین جار له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی شاری بۆرسای توركیاوه ڕه‌ت كرایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بۆ جاری 88 خانه‌واده‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان داوای بینینی ئۆجه‌لانیان ئاراسته‌ی داواکاری گشتیی شاری بۆرسای تورکیا کرد به‌ڵام ئه‌و داوایه به بیانووی خراپی که‌شوهه‌وا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه."
شایانی باسه؛ له‌ساڵی 2011ه‌وه خانه‌واده‌ی ئۆجه‌لان داوای بینینی ده‌كه‌ن له‌زیندان به‌ڵام ئه‌و داوایه ره‌ت ده‌کرێته‌وه.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران