نوێنه‌ری هه‌ده‌په له هه‌رێم: چاره‌نووسی ئه‌ندامێكی هه‌ده‌په نادیاره
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له هه‌رێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت: ئاسایشی هه‌ولێر 11 ڕۆژه ئه‌ندامێكی هه‌ده‌په‌ی ده‌ستگیر کردوووه و بێسه‌روشوێنه و هیچ زانیارییێک له‌باره‌ی چاره‌نووسی ناوبراو به‌ده‌سته‌وه نییه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موه‌زین گۆنیش نوێنه‌ری هه‌ده‌په له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ماوه‌ی ١١ ڕۆژه ئه‌ندامێكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (ھه‌ده‌په) كه نیشته‌جێی شاری ھه‌ولێره ده‌ستگیر كراوه و بێسه‌روشوێنه."
ناوبراو وتووشیه‌تی: "ئهندامهكهیان له لایه‌ن یه‌كێک له بنكه‌كانی ئاسایشی ھه‌ولێره‌وه بانگھێشت كراوه و دوای چوونی بۆ بنكه‌كه ده‌ستگیر كراوه و تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره."
موزه‌ین گۆنیش ڕوونیشی كرده‌وه که ده‌ستگیركردنی ئه‌و ئه‌ندامه‌یان به ھۆكارێكی سیاسی ده‌زانن.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران